كۆمه‌ڵه چیرۆكێكى رِاسته‌قینه‌یه هانى مرۆڤ ده‌دات بۆ ته‌وبه كردن و گه‌رِانه‌وه بۆ لاى خوا .
Author: عه‌بدولمه‌لك ئه‌لقاسم
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
جه‌ژنی خۆشه‌ویستی به یه‌كێك له جه‌ژنه‌كانی رِۆمانه بتپه‌رسته‌كان داده‌نرێت و زیاد له (17) چه‌رخ له‌مه‌وپێش لای رِۆمانه‌كان بتپه‌رستی باوبووه و ئه‌و جه‌ژنه‌ش گوزارشت بووه له چه‌مكی بتپه‌رستی رِۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستی خودایی (الحب الإلهی) ئه‌م بۆنه بتپه‌رستیه‌ش چه‌ندین ئه‌فسانه و خورافیاتی له پشته‌وه‌یه كه لای رِۆمانه‌كان و میراتگره گاوره‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه...
Author: ڕه‌وه‌ند عبدالله
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
به بۆنه‌ی هاتنی چه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، فه‌رموون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ڕه‌وشت و سوننه‌تێكی جه‌ژن و، له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه له هه‌ندێك بیده‌ع و ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه له‌و رۆژه پیرۆزه‌دا ده‌كرێن...
Author: ڕه‌وه‌ند عبدالله
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
ئه‌م په‌رتوكه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه ده‌رباره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و جێگای تاك تێیدا له روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه، وه له سێ به‌ش پێك دێیت: یه‌كه‌م: روونكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی حكومه‌ت له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا. دووه‌م: روونكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی قانونی تاك له حكومه‌تدا له روانگه‌ی مافه‌كانیه‌وه كه پێویستهی تیایدا به‌شدار بێت. سێهه‌م: كۆمه‌ڵه مافێكی حكومه‌ت له‌سه‌ر تاكه‌كاندا.
Author: عه‌بدولكه‌ریم زه‌یدان
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com
دانه‌ر له سه‌ره‌تادا ئه‌و ئایه‌ت و فه‌ر‌مودانه‌ی هێناون كه باسی حه‌رام كردنی غه‌یبه‌ت ده‌كه‌ن، له پاشان پێناسه‌ی غه‌یبه‌تی كردوه‌و باسی هۆیه‌كانی غه‌یبه‌ت كردن ئه‌و رێگا چارانه‌ی كردوه كه رێگری ده‌كه‌ن له غه‌یبه‌ت كردن وه هه‌روه‌ها باسی ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته‌ی كردوه كه غه‌یبه‌تی تیدا دروسته.
Author: حوسه‌ین ئه‌لعوایشه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: شاخه‌وان جه‌واد
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه وه‌كو پێناسه‌مان كردووه له سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه، چونكه نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه، كه هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه وه‌ربگیردرێت باشتره. بۆیه پشت به خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه.
Author: ئیحسان بورهان ا‌لدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز